کەیوان شەعبان: پرتەقاڵیی شین

02 ئازار 2024

ڕۆژی ٢ی مارتی ٢٠٢٤، ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرێوبەرایەتی شوێنەواری دهۆک و هایسێنس، پێشانگەی (پرتەقاڵیی شین)یان بۆ هونەرمەند کەیوان شەعبان لە قشڵەی ئاکرێ کردەوە.
ئەم پێشانگەیە یەکەم چالاکی گشتی بوو لە قشڵە پاش نۆژەن کردنەوەی، و یەکەم پێشانگەی هونەریی ناوەندی کوردستان بوو بۆ هونەر و کولتوور.
بۆ پابەندبوونی بە پێک بەستنەوەی مێژوو و کاری هونەریی نوێ و تەکنەلۆژیای هاوچەرخ.
بە درێژایی ماوەی مانگێک، پێشانگەی پرتەقاڵیی شین سەرنجی هەزاران بینەری ڕاکێشا، وەک گەورەترین پێشانگەی هونەریی لە ئاکرێ. سەرکەوتنی ئەم پێشانگەیە نیشاندەری توانای ئاکرێیە وەک ناوەندێک بۆ کولتووری کوردی.