کاریگەری میدیایی دیجیتاڵی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر زمانی کوردی

07 ئایار 2024

کۆنفرانسی “کاریگەری میدیایی دیجیتاڵی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر زمانی کوردی” لە لایەن ئەنستیتیوتی فەرەنسی و بەهەماهەنگی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کلتوور و گۆڤاری زار و زمان بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا، بەرێز یان برایم، وە ڕاوێژکاری هەماهەنگی و کار و باری کلتووری باڵوێزخانەی فەڕەنسا، بەرێز پاسکال رۆس.

‏‎ئەم کۆنفرانسە دەرئەنجامی دوو ڕۆژ وۆرک شۆپە کە نووسەران و توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ بەشدارییان تێدا کردوو، بە ئامانجی دەستنیشانکردنی ئەو ئاستەنگە زمانەوانیانەی پەیوەستن بە تەکنەلۆژیاوە.