ون بوون
16 شوبات 2025
ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور بە شانازییەوە بانگهێشتتان دەکات بۆ پێشانگای (ون بوون). ئەم پێشانگایە لە ڕانیە بەڕێوەدەچێت و لە ڕێگەی وێنە و دەنگەوە ڕەنگدانەوەی قورسایی دیارنەمان پیشان دەدات. بەرهەمەکان لە ٢١ی شوبات، کاتژمێر ١٦:٣٠ لە پارکی گشتی ڕانیە نمایش دەکرێن و تا ١٨ی ئاداری ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.
ون.بوون چیرۆکی کەسی و بەکۆمەڵی ئەو خێزانانە دەخاتەڕوو کە بەهۆی ئاوارەبوون، ململانێ و گەڕانی بەردەوام بۆ ئازیزانیان کاریگەریان لەسەر دروستبووە. کارە هونەرییەکان لە وێنەکانی شەماڵ حیسامەدین و کاری دەنگی هونەرمەند هەردی کوردە پێکهاتووە، کە بە سەرپەرشتی نیگا سەلام و هاوکاری ئانا زامێتسکا ڕێکخراوە.
سوپاس و پێزانینی تایبەتمان بۆ کونسوڵخانەی گشتی کۆماری پۆڵەندا کە سپۆنسەری ئەم پێشانگایەن، هەروەها سوپاسی تایبەت بۆ تیمی دیزاینی یا خەدیجە.