ئەرشیفکردن لە کوردستان: ئەزموون وەرگرتن لە ئەرشیفی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور
26 حوزهیران 2025
بە خۆشحاڵییەوە لە سێیەمین کۆنفرانسی لێکۆڵینەوەی کوردی لە کۆلێژی ئابووری لەندەن، محەمەد فاتح بەڕێوبەری جێبەجێکاری ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور باسێک پێشکەش دەکات بە ناونیشانی “ئەرشیفکردن لە کوردستان: ئەزموون وەرگرتن لە ئەرشیفی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور”
کۆنفرانسەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەست پێدەکات و بڕیار وایە کە باس لە ئەزموونی کارکردنمان بکەین لە ماوەی ساڵی ڕابردوو، بە تایبەتی لە دروستکردنی یەکەیەکی گەڕۆکی دیجیتاڵکردن و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکانی خاوەن بابەت و سەرچاوەی تایبەت و فراوانکردنی پڕۆژەکانمان بۆ وڵاتانیتر.
