بەرنامەی جێوار لەلایەن ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور: ڕەنگدانەوەیەکی فرە لایەنەیە لەسەر دەنگ، کۆمەڵگا، و گەشەی کەلتووری
هەردی کوردە
پرۆگرامی جێوار، پرۆگرامی ناوەندی کوردستانە بۆ هونەر و کولتوور، ئەم پرۆگرامە دەرفەتێکە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەریەک کەوتنی دەنگ لەگەڵ کۆمەڵگا و دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ پاراستنی کولتووری کوردی.
وەکو هونەرمەندێک لە بواری دەنگ، ئەو کاتەی کە بەسەرم برد لە ڕانیە، نەک تەنها گەشتێکی داهێنەرانە بوو بەڵکو ئەزموونێکی کەسی قووڵ بوو لە پەیوەندی بەستن لەگەڵ خەڵک، لەگەڵ چیرۆکەکانیان و دەنگە شاراوەکانی ژینگەی ڕانییە.
پرۆگرامی جێوار زۆر وردبین و گشتگیر بوو، چەن وۆرکشۆپێکی هاوبەشی لە خۆ گرتبوو و هەروەها توانی پێشانگایەکی وێنەیی دەنگی لێ بەرهەمبێت. لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە توانیمان دەنگ بکەین بە ئامێرێکی سەرەکی بۆ پێکهێنانی تۆڕی گفتوگۆ و پەیوەندی.

وۆرکشۆپەکان و کارە دەنگییەکان
وۆرکشۆپەکان بەشێکی گرنگی پرۆگرامەکە بوون، لە ڕێگەیانەوە توانیم هاوبەشی بکەم بە تەکنیکەکانی تۆمارکردنی مەیدانی و شێوازی پێشکەشکردنی ڕاستەوخۆی ئەلیکترۆنی – لەڕێگەی ئەم ئاڵوگۆڕەوە؛ بەشداربووانمان هاندا بە کە بتوانن بە شێوازێکی نوێ گوێ لە دەنگ بگرن – شارەزابن لە دۆزینەوەی سیگناڵە ئەلەکترۆمەگنەتیکییەکان، دەنگدانەوەی ژێر ئاو، تەنانەت هەناسەی نەرمی درەختەکان. بەرزکردنەوەی هۆشیاری بیستن ڕێخۆشکەر بوو بۆ لە یەک نزیک بوونەوەمان لە دەوروبەرمان و کۆمەڵگاکەمان. فێری کردین کە چۆن بەشێوازێکی کاریگەرتر کارلێک لەگەڵ دەوروبەرمان بکەین و هانی ڕێزلێگرتنێکی قووڵتر بدەین بۆ دیمەنی دەنگی ناوچەکەمان.
بەرهەمی وۆرکشۆپەکە دامەزراندنی ڕادیۆ بوو، ئەم وۆرکشۆپە بە هاوکاری لەگەڵ پیشانگای وێنەیی ونبوون بەڕێوە برا کە لەلایەن وێنەگر شەماڵ حیسامەدین و هونەرمەند نیگا سەلام ڕێکخرابوو. ئەم یەکگرتنە هونەریە ژینگەیەکی ئەوتۆی پێکهێنا کە توانیمان تێیدا نوقم بین لە ڕێگەی وێنە و دەنگەکانەوە. بینەران توانیان گوێبیستی چیرۆکی خێزانی ونبووەکان بن لەڕێگەی ڕادیۆکانەوە. پیشانگاکە بە دەنگدانەوەی ژیانی ناوخۆیی، توخمە سروشتییەکان، و دیاردە دەنگییە نەبیستراوەکان لەڕێگەی فرێکوێنسییەکانی ڕادیۆوە، بانگهێشتی میوانەکانی دەکرد بۆ بیرکردنەوە لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ شوێن و یادەوەرییەکانیان.
ڕۆڵی ڕادیۆ لە پیشانگای دەنگ
توخمێکی گرنگی هەبوونی دەنگ لە پێشانگاکەدا بەکارهێنانی ڕادیۆ بوو وەک ئامرازێک بۆ گێڕانەوەی چیرۆک. تێکەڵ بە وێنەکان، فریکوێنسییەکانی ڕادیۆ بوون بە ئامرازێک بۆ گەیاندنی چیرۆکەکانی بینەران و تێکەڵکردنی دەنگەکان و تۆمارکردنە ژینگەییەکان و پەخشە پارپارچەکراوەکان بۆ گێڕانەوەیەکی چالاک. تێڕوانینی من بۆ ئەم پێشانگایە لە ئەزموونی کەسی خۆمەوە سەرچاوەی گرتبوو، چونکە تەنانەت گەشتە نایاسییەکەی خۆم بۆ ئەوروپا پشتبەستی دەنگی ڕادیۆ بوو بۆ دەستنیشانکردنی ڕێگاکان. لەماوەی گەشتە نایاساییەکەمدا، فرێکوێنسییەکانی ڕادیۆ نەک تەنها ژاوەژاو بوون بەڵکو هێڵی ژیانمان بوون – ئامرازێک بوون بۆ ئاڕاستەکردنمان، مانەوەمان و هێشتنەوەمان لە پەیوەندی بە جیهانەوە.
لەڕێگەی ئەم پیشانگایەوە، هەوڵم دا ئەوە ڕوون بکەمەوە کە چۆن ڕادیۆ دەتوانێت وەک پردێک خزمەت بکات لەنێوان ڕابردوو و ئێستادا وە لەنێوان دەنگە دابڕاوەکان و ئەزموونی بەکۆمەڵدا. بینەران دەیانتوانی کارلێک لەگەڵ ئەم پەخشانە بکەن وەک دەنگدانەوەی کۆچ، ئاوارەبوون، و خۆڕاگری و ڕێگەدان خۆشکردن بۆ دروستکردنی ئەزموونکردنی هێزی دەنگی گوازراوە لە شێوەدان بە گێڕانەوەی ئەزموونی کەسی و مێژوویمان.

گفتوگۆکانم لەگەڵ ناوەندی کوردستان بۆ هۆنەر و کولتوور و ئەگەرەکانی ئەرشیف کردن
تێکەڵبوونم لەگەڵ ئەندامانی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور چەند گفتوگۆیەکی بەنرخی لێ بەرهەم هات دەربارەی چۆنیەتی کۆکردنەوە و پێشکەشکردنی ئەرشیفەکان. هەروەها توانیمان چەندین شێوازی نوێگەرانە تاقی بکەینەوە، لەوانە؛ بە ژیان هێنانەوەی کەرەستە مێژووییەکانمان لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و یارییە کۆمپیوتەرییەکان. دیسان لە ڕێگەی پێکهێنانی پردێک لە نەێوان تەکنەلۆژیا و نەریت و کولتوورمان، گفتوگۆکانم لەگەڵ ئەم ناوەندە توانیی وێنایەک پێک بهێنێت کە تێیدا کولتوور و نەریتمان دەکرێت بەردەست بن بۆ هەموو کەسێک، پڕ بە جوڵە بێت و هەستێکی پەیوەندیداری هەبێت لەگەڵ هەموومان، بەتایبەت نەوەی داهاتوو.
هێزی نەناسراوی دەنگ
دەنگ بەردەوام ناوچەیەکی کەم لێکۆڵراو بووە لە کوردستان، هەرچەندە گرنگییەکی زۆری هەیە و توانای پێکهێنانی پردێکی هەیە لە نێوان ئەو بۆشاییەی کە بەجێ دەمێنێت لە نێوان ئەزموونە تاکەکەسی و ئەزموونە بە کۆمەڵەکان. جیاواز لە میدیای بینراو، دەنگ دەتوانێت تێگەیشتنێکی ورد بخاتە ڕوو، دەنگ دەتوانێت هەستەکان بگوازێتەوە لە بۆشاییدا. لە ڕێگەی پەیوەندییەکی دڵسۆزانەوە توانیم دەنگدیمەنەکانی ئەم هەرێمە و میراتی کولتووریمان بەرز بنرخێنم و چیرۆکە دوورەکان نزیک بکەمەوە لە گوێبیستان.

ڕۆڵی پرۆگرامی جێوار لە پەرەپێدانی هونەری و کولتووریدا
پڕۆگرامی جێوار کە لەلایەن ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور پێشکەشدەکرێت، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هاوکاری کردنی ئەو هونەرمەندانەی کە لە بواری کولتوور کار دەکەن.
ئەم پرۆگرامە دەتوانێت شوێنێکی تایبەتت بۆ دابین بکات بۆ تاقیکردنەوەی بیرۆکەی نوێ و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان لە ڕێگەی ئیشکردن لەگەڵ هونەرمەندانی دی. بۆ کوردستان، دابینکردنی ئەم هەلە دەتوانێت سیستەمێک بهێنێتە ئاراوە کە گەشاوە و پڕ لە هونەر بێت بۆ هەردوو هونەرمەندانی ناوخۆی و هونەرمەندە نێودەوڵەتییەکان. لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە دەتوانین بیرۆکەکانمان ئاڵوگۆڕ پێبکەین و بەشداری پرۆژە بە کۆمەڵەکان بین و بتوانین بەردەوام گەشە بە هونەر و کولتووری کوردی بدەین.

هاوکاری و هەماهەنگی وەک دەستپێشخەرییەک بۆ گۆڕانکاری
پرۆگرامی جێوار توانی هێزی گۆڕانکاری بە کۆمەڵ دەربخات. ئەم پرۆگرامە توانای نێوان دەنگ وێنەگرتن و هەوڵەکانی ڕێکخستن و بەشداریکردنی بە کۆمەڵی دەرخست لە پێکهێنانی گۆڕانکاری ودەوڵەمەند کردنی بواری هونەری و کولتووری. ئەم پرۆگرامە لە ڕێگەی هاندان بە هاوبەشیپێکردن لە نێوان هونەرمەندان، دامەزراوەکان و کۆمەڵگاکانمان، دەتوانێت نەک تەنها کولتوورمان بپارێزیت، بەڵکو پەرە بە کەشە هونەرییەکانمان بدات بە شێوازێکی گشتگیرتر.
لە ڕەنگدانەوەی هزریمدا، ئەم پرۆگرامی جێوارە تەنها هەوڵێکی هونەری نەبوو بەڵکو نموونەی وەسیەت نامەیەک بوو بۆ توانای گوێگرتن. گوێگرتن لە چیرۆکەکانی یەکتر و گوێگرتن لە سروشت و گوێگرتن لە دەنگدانەوە ڕابردوومان. کرداری گوێگرتن لە ڕێگەی هونەرەوە دەتوانرێت دووبارە بەرز و بەهێز بکرێتەوە، ئەم کردارە دەتوانێت کۆمەڵگایەکی پەیوەست بە یەکتر و دڵسۆزتر پێکبهێنێت. بەم شێوازە دەتوانین نەک تەنها میراتی کولتووری کوردی بپارێزین بەلکو بەردەوام گەشەی پێبدەین.
پرۆگرام جێوار نیشانەیەکی هەمیشەیی لەسەر کارە هوونەرییەکانم بەجێ هێشتووە، بە شێوازێک کە وریای کردمەوە بەردەوام لە لێکۆڵینەوە بم لەوەی کە چۆن دەنگ دەتوانێت پێشەوا بێت لە یادەوەری و وتووێژی بەکۆمەڵ. ئومێدەوارم کە ئەم پرۆگرامە بتوانێت هانی هونەرمەندانی کورد بدات کە لێکۆڵینەوە لە ئاڕاستە دەنگییەکانی کارە هونەری و کولتوورییەکانیان بکەن، و سەکۆیەکی وەکو ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و بەپیت کردنی بواری کولتووری و یەکبوونی بە کۆمەڵی سۆنگەی هونەریمان.

