ژنانی کورد: یادەوەری و ئەرشیڤ
بانگهێشتێکی هاوبەش لە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور و، ئەرشیڤی ژیان
ئەرشیڤی ژیان ئەرشیڤێکی فرەڕاگەیێنە و تەرخان کراوە بۆ پاراستن و بەڵگەتۆمارکردنی ژیان، کولتوور، شوناس و فرەییی ژنانی کورد. ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن ڕاز خاییدان دامەزراوە، ئەم ئەرشیڤە گشتییە سەربەخۆیە تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی ژنانی کورد لەسەرانسەری کوردستان و دەرەزێدانی جیهانی.
ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور هاوبەشکار بووە لەگەڵ ئەرشیڤی ژیان بۆ کۆکردنەوەی وێنە، بابەتی ئەرشیڤی و یادەوەری لە ژنانی کوردەوە، بەمەبەستی بڵاوکردنەوەیەکی مێژوویی کە ئاهەنگگێڕی ژیان و بەشدارییەکانیانە. ئێمە بانگهێشتی جڤاک دەکەین بۆ بەشکردنی یادەوەرییە سەراساکاکانی ژنانی کورد لە ژیانیاندا-لەڕێی وێنە، نامە، بەڵگەتۆمار، کتێب و شتی تر.
دوو ڕێگا هەن بۆ ڕادەستکردنی بابەتەکان: دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی ئەرشیڤی ژیان بکەن بۆ بەردەستخستنی پرسنامەی ڕادەستکردنی سەرهێڵ، یان دەتوانن سەردانی ئۆفیسی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور بکەن بۆ ڕاستەوخۆ-پێداگەڕکردنی بابەتەکان لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەمان. هەر بابەتێک پێشوازە کە بەڵگەتۆماری ژیانی زۆر-نەبینراوی ژنانی کورد کردووە. هەموو بابەتەکان هاوبەشانە لەلایەن ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور و، ئەرشیڤی ژیان دەپارێزرێن و بژاروساز دەکرێن.
بۆ وادەگرتن لەگەڵ تیمی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور، تکایە ئیمەیڵمان بۆ بکەن لە information@kcac.org لەگەڵ پوختەباسێکی بابەتەکانتان. باسی پۆلەکانیان بکەن (وێنە، نامە یان بەڵگەتۆمارن، کتێب، یان بابەتی هیکەسین.) هەروەها باسی پەیوەندییەکانیان بکەن بە ژنی کوردەوە و، ئێمە یارمەتیدەرتان دەبین لە پاراستنی ئەم یادەوەرییانە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
ئەم هەماهەنگییە پێشنۆرەیی دەداتە لەخۆگرتن و نواندنەوەی ژنانی کورد، بەمەیش دڵنیای دەکاتەوە کە دەنگ و بەشدارییە تایبەتەکان، بێسەرنجدانە پاشخانی ناوچەیی، ئایینی و سیاسی؛ لەمیانەی پڕۆسەکەدا پێزانراو و بەهاپێدراون.
هەموو کارەکان لەڕێی هاوبەشکاریی ڕێبەری-ئەرشیڤی ناوەندەکان برەیان پێ دەدرێ
١- بەشداری جڤاکی چالاک، لەگەڵ جەختکردنەوەیەکی ورد لەسەر بەهێزکردنی دەنگ و زانینی ژنانی کورد.
٢- کاریگەری بێوچان و بەها-بنەما، بەدیاریکراوی لەنێو پەروەردە، کولتوورپارێزی و پڕهێزترکردنی ژنانی کورد.
٣- فێربوونی ناوەکی و برەوسەندن، لەگەڵ سەرنجێک لەسەر شوناس و ڕاهێنانە گشت-ڕەگەزییەکان.
