بانگهێشتی کراوە: ئەکادیمیای دیزاین هەولێر
کۆتا وادە: ١٨.٠٨.٢٠٢٦
ماوەی وۆرکشۆپەکە: ٢٧ی ئەیلوول بۆ ١٠ی تشرینی یەکەم
کات: ٩:٠٠ی بەیانی بۆ ٥:٠٠ی ئێوارە
شوێن: قەڵای هەولێر
ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن سەنتەری کوردستان بۆ هونەر و کولتوور و پەیمانگای گۆتەی عێراقی بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی سلێمانی ڕێکدەخرێت.
بەرنامەیەک کە فێربوون، بەرهەمی داهێنراو و ئەرشیڤی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر کولتوور پێکەوە کۆ دەکاتەوە.
ئەم وۆرکشۆپە، لە ١٠ ڕۆژی چڕ پێکهاتووە؛ بەشداربووان بانگهێشت دەکات تاوەکوو لەڕێی ئەرشیڤی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوورەوە، ڕێبازە بنەڕەتییەکانی گرافیک دیزاین ڕوون بکاتەوە. دانیشتنەکان سیستەمەکانی تایپۆگرافی (هونەری چاپکردن) و زمان تاقی دەکاتەوە کە بۆ زاراوە کوردییەکان دروست کراون، هاوکات پەیوەندی نێوان مێژووی کوردی، شوناس و میدیای چاپکراو ڕوون دەکاتەوە.
لەلایەن چوار ڕاهێنەری نێونەتەوەیی لە بواری دیزایندا بەڕێوە دەبرێت: مۆریتز شۆتمولەر، ئێما سینگڵتن، شان یەندریس و غەزاڵ ڤوژدانی، بەشداربووەکان بە هەماهەنگی، بڵاوکراوەیەک دیزاین دەکەن و بەرهەمی دەهێنن.
ئامانجی بڵاوکراوەکە پەرەپێدان و تیشکخستنەسەر شوناس، وێنە، زمان و مێژووی کوردییە. هاوکات پێدانی چوارچێوەیەکی درێژخایەنە بە ئەرشیڤەکان لەپێناو نەوەکانی داهاتوو. بڵاوکراوەکە بەتەنها بابەتە ئەرشیڤییەکان بەرهەم ناهێنێتەوە، بەڵکوو ڕوانگەی تایبەتی دەربارەی چەندین لایەنی ئەرشیڤەکە و مێژووەکانی ناوی بونیاد دەنێت. خاڵە نوێیەکان بریتین لە هونەری چاپکردن (تایپۆگرافی)، پێکهاتەکان، چاپکردن، هەماهەنگی لە هاوبەشکردنی بەستەرەکان، بڵاوکردنەوە لە چوارچێوە هەمەجۆرەکاندا، زمان، سیستەمەکانی هونەری چاپکردن بەرمەبنای زاراوە کوردییەکان و پرسێکی فراوانتر دەربارەی شوناس و مێژووی کوردی لەڕێی بابەتە چاپکراوەکاندا.
کێ دەتوانێ بەشدار بێت؟
ئێمە بەدوای ٢٠ دیزاینەر، هونەرمەند، توێژەر و داهێنەر دەگەڕێین کە خولیایان هەیە لەبۆ ڕاڤەکردنی ئەرشیڤی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور لەڕێی ڕێبازەکانی گرافیک دیزاینەوە.
سەرجەم ئەوانەی کە دانیشتووی شارەکانی باشووری کوردستانن دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن – جێمانەوە و ئامرازی گواستنەوە فەراهەم دەکرێن بۆ گروپی هەڵبژێردراو.
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
- خولیای هەبێ لە گرافیک دیزاین، تایپۆگرافی، هەماهەنگی لە هاوبەشکردنی بەستەرەکان و، سۆنگەی تاقیگەرانە لەبۆ پێوەندی دیدەکییانە.
- ئارەزووی زانینی ئەرشیڤ و بڵاوکراوەکانی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور و، مێژوو و شوناسی کوردان.
- شارەزایی تەواو لە زمانی ئینگلیزی، بەو پێیەی وۆرک شۆپەکە بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەبرێت.
تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن بۆ بەشداریکردن.
