بانگهێشتێک بۆ ھونەرمەندان: گێڕانەوەی چیرۆکە وێنەیییەکان لە کوردستانەوە
23 تەممووز 2026
ئێمە لە ناوەندی کوردستان بۆ ھونەر و کولتوور، بەردەوام هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی کار و دەنگی ھونەرمەندانی کوردستان بگەیەنینە خوێنەرانی نێودەوڵێتی لە ڕێگەی چیرۆکی وێنەیی نەمرەوە. بۆ ئەم مەبەستە، یەکەمین بانگەوازی کراوەی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ وەرگرتنی ئەو چیرۆکە وێنەیییانەی ڕەنگدانەوەی ژیانی کوردستانن.
ناوەندەکەمان بانگهێشتی وێنەگران، نووسەران و ھونەرمەندانی بوارە جیاوازەکان دەکات بۆ ئەوەی کارەکانیان لە بەشی چیرۆکە وێنەیییەکانمان پیشان بدەن. ئامانجمان ئەوەیە لەودیو سەردێڕە باوەکان بڕوانین و، گەنجینەیەکی دەنگدەرەوە ساز بدەین لە گێڕانەوەکان، فرەڕەنگ هاوشێوەی چیرۆکبێژەکان خۆیان بەرهەمبهێنین.
ڕێساکانی بەشداریکردن:
- تێما و ناوەڕۆک: دەبێ بەشداربووان چیرۆکەکانیان پەیوەندیدار بێ بە یەکێک لە بەشەکانی کوردستان یان دیاسپۆرا و تیشک بخاتە سەر کورد و کولتوورەکەی و کەلەپوورەکەی و ژیانی ئەمچەرخ یان ئەرشیڤی مێژوویی.
- کورتەی بیرۆکە: پێویستە لەگەڵ کارەکەتدا، کورتە نووسینێک هاوپێچ بکەیت (لەنێوان ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ وشە).
- تایبەتمەندییەکانی وێنە: پێویستە کارەکان بەرهەمی ڕەسەنی خۆتان بن و پێشتر بڵاونەکرابێتنەوە. ژمارەی وێنەکان لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ وێنەدا بێت. بە فۆرماتی JPEG و بە کوالێتییەک کە لانیکەم دەبێ ٢٠٠٠ پێکسڵ بێت.
- زمان: بەشداربووان ئازادن لە بەکارهێنانی هەریەک لە زمانی کوردی (هەموو دیالێکتەکان) و ئینگلیزی.
- ناسنامەی بەشداربوو: ناوی تەواو و کورتەیەک لە مێژووی کارکردنی هونەری لەگەڵ بەستەری ئەکاونتەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پۆرتفۆلیۆی کارەکانتان (ئەگەر هەبێت).
بابەتەکان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن: photo@kcac.org
