ئەرشیفی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور

ڤیدیۆی پڕۆمۆی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور

ئەرشیفی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور ژمارەیەکی بەرچاو لە کتێب و دەستنووس و بەڵگەنامەی مێژوویی کوردیی لە ئەرشیفی دیجیتاڵیدا کۆدەکاتەوە. ئەرشیفەکەمان کەڵک لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو وەردەگرێت بە پێشکەشکردنی کەرەستەی بنچینەیی بۆ هەموو توێژەر و ئارەزوومەندانی مێژوو و ئەدەب و کولتووری کورد.

ئەرشیفی کوردستان

بەهۆی ئاستەنگ و ڕێگریی بەردەوام سەرچاوە کووردییەکان هەمیشە بڵاو و شاراوەن، کۆکراوە و لەبەردەست نیین. ئێمە لە ئێستادا کار لەسەر دیجیتاڵکردنی کتێبخانەی توێژەران و زانکۆ و دامەزراوە گشتییەکانی دیکەی ناوچەکە دەکەین، تا بتوانین هەموو سەرچاوەکان لە یەک جێگەدا بخەینە بەردەست خوێنەران.

لە ڕێگەی سەردان کردنی کتێبخانە تایبەت و گشتییەکانەوە، و بە بنیاتنانی متمانە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ خاوەنی ئەم کتێبخانانەدا، تیمی جوڵاوی بەشی ئەرشیفی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور ئەو بەرهەمانە هەڵدەبژێرێت کە پێویستە و بە گرنگییەکی زۆرەوە کار لەسەر دیجیتاڵکردنیان بکرێت.
بینینی ئەرشیف