بەشداربە

ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور پێشوازی لە پشتیوانی و بەشداریکردنی تاک و دامەزراوەی ئەکادیمیی و ڕێکخراوی هاوشێوە و کەرتی تایبەت دەکات لە بەدیهێنانی دیدگا و ئەرکەکەی. چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ بەشداربوون لە هەوڵەکانی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور بۆ پاراستن و پێشخستنی میرات و کولتوور و هونەری کوردستان:

کاری خۆبەخشی

بەشداربە لەو دەرفەتانەی دەبنە پشتگیرییەک بۆ پڕۆژە و هەنگاوە جیاوازەکانی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور.

دەرفەتی کار بۆ بەشی دیجیتاڵکردن24 ته‌مموز 2024

ئێمە بەدوای خوێندکارێکی زانکۆدا دەگەڕێین کە بە وردەکارییەوە کاربکات و خۆشەویستی پاراستنی مێژوویی هەبێت بۆ ئەوەی وەک مەشقکەرێک (ئینتێرن) لە بەشی ئەرشیڤ پەیوەندی بە تیمەکەمانەوە بکات. ڕۆڵەکە بریتی دەبێت لە سکانکردنی وێنەی مێژوویی و کتێب و بەڵگەنامە و دەستنووسەکان. وەکو مەشقکەرێک لە بەشی ئەرشیڤ، تۆ دەبیتە بەشێک لە تیمێکی کەسانی بە جۆش و خرۆش کە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کاردەکەن بۆ دیجیتاڵکردنی کتێبخانەی تایبەتی و گشتی. ئەم ڕۆلە ڕاپۆرت دەداتە سەرپەرشتیاری دیجیتاڵکردن.

ئەرکەکان پێکدێن لە:

– یارمەتیدان لە جێگیرکردنی کەلوپەلەکانی دیجییتاڵکردن
– ئامادەکردنی ناوەڕۆکێکی فیزیکی بۆ پرۆسەی وێنەگرتن
– دیجیتاڵکردنی بەڵگەنامە مێژووییەکان بە بەکارهێنانی ئامێری جۆراوجۆر
– ئەنجامدانی ئەرکە بنەڕەتییەکانی ڕێکخستنی فایل
– بەرپرسیارەتی تر کە سەرپەرشتیاری دیجیتاڵکردن بە پێویستی بزانێت.

ئەو کاندیدانەی ئارەزوومەندن بۆ ئەم ڕۆڵە، دەتوانن سیڤی یاخود پوختەیەک لەسەر خۆیان بۆ ئیمەیڵی information@kcac.org بنێرن. تکایە لە هێڵی بابەتەکەدا “مەشقکەری دیجیتاڵکردن” بنووسن.

ئەم ڕۆڵە دەتوانرێت بۆ یەکەی/کرێدیتی زانکۆ بەکاربهێنرێت.

کاری خۆبەخشی04 ئایار 2024

ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور پێشوازی لە کەسانی خۆبەخش دەکات کە خولیای کارکردنیان هەیە لە پڕۆژە کولتوورییکان  بۆ بەدیهێنانی دیدگا و ئەرکی ناوەندی کوردستان. چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ بەشداربوون لە هەوڵەکانی ناوەندی کوردستان، ئەوانیش ڕێکخستنی چالاکیی، پڕۆژەی خوێندکاران، پڕۆژەی وەرگێران، کاری ئەرشیف و چەندین کاری تر. ئەگەر ئارەزووی کاری خۆبەخشیت هەیە لەگەڵ ناوەندی کوردستان، تکایە کورتەیەک سەبارەت بە ئارەزووی خۆت بۆ کولتووری کوردی، لەگەڵ سیڤییەکەت، بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرە:

information@kcac.org

دەرفەتی کارکردن

ببە بە یەکێک لە ئەندامانی تیمی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور لە بەدیهێنانی دیدگا و ئەرکەکەی.

بۆ پسپۆڕانی بواری ئەرشیف04 ئایار 2024

لەگەڵ فراوانکردنی ئەرشیفەکەمان، ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور بەدوای کەسانی پسپۆڕی ئەرشیفدا دەگەڕێت کە ئارەزوو دەکەن لە داهاتوودا ببنە بەشێک لە تیمی ئەرشیفی ناوەندی کوردستان. ئەم پۆستانە بریتین لە بەڕێوبەری کتێبخانە، کارمەندی دیجیتاڵکردن، و کارمەندی تۆمارکردنی مێتاداتا. هەروەها پێشوازی لە ڕاوێژی کەسانی پیشەگەری بواری ئەرشیفی نێودەوڵەتی دەکەین. لەگەڵ کاتی بەردەستبوونی پۆستەکان، زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە، بەڵام دەتوانن لە ئێستادا کورتەیەک لەبارەی ئارەزووی خۆتان بۆ کارکردن لە ناوەندی کوردستان بنێرن، لەگەڵ سیڤییەکانتان، بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە. ئەگەر پێمان وابوو کە ئەزموونی کارکردنتان بۆ پۆستەکانی ئێمە گونجاوبێت، ئەوا لە کاتی بەردەستبوونی هەلی کاردا پەیوەندیتان پێوە دەکەین.

دەرفەتی زیاتر

زیاتر بدۆزەوە: هەنگاو بنێ بۆ جیهانێک لە ئەگەری نوێ.
دوا مۆڵەت: 31ی تشرینی یەکەم

خەڵاتەکانی قەلات: پێشبڕکێی تەلارسازی لەلایەن KCAC

وردەکارییەکە بخوێنەوە