ئەرکی ئێمە
ئەو بوارانەی بایەخیان پێدەدەین
هاوبەشکاران
کارمەندانی ناوەندی کوردستان

باراڤ بارزانی دامەزرێنەر و سەرۆکی ناوەندی کوردستانە بۆ هونەر و کولتوور
ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور ئامانجی گۆڕانکاری گەورەیە لە بواری کولتووری لە کوردستاندا لە ڕێگەی تێگەیشتن لە میراتی کولتووریی ئەم ناوچەیە لەسەر ئاستی جیهانیی و بۆ پێشکەشکردنی دیدێکی ڕەسەن و یەکگرتووی کوردستان بە هۆی کولتوور و هونەرە زیندووەکەیەوە لە دەرەوەی دابەشبوونە سیاسییەکان.
ناوەندی کوردستان هەوڵدەدات لە ڕێگەی میدیەمی جۆراوجۆرەوە کەرەستە و بەرهەمی ئەم کولتوورە بخاتە بەردەست، لەوانەش ئەرشیف، فۆتۆی ڕۆژنامەوانی، فیلم، و پێشانگە؛ ئەمەش ناوەندێک پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشنایی بە کولتووری کوردستان.
ئەم ڕێکخراوە هی گەلی کوردستانە، موڵکی هەموومانە لە کوردستاندا، بەرهەمی کوردستانە و پێشکەشە بە کوردستان و جیهان.
ئەم بەرهەمانە تەنها کاری ئێستا نین، بەڵکو میراتی هەموو تاکێکە کە لە ژێر ئەم ئاڵایەدا کاری کردووە و ئێستا هەڵگری ئەم ئاڵایەیە بەرەو داهاتوو.

بەدران ئەحمەد حەبیب جێگری سەرۆکی ناوەندی کوردستانە بۆ هونەر و کولتوور. لەم ناوەندەدا وەک بەرپرسی پەیوەندییەکان کاردەکات. لەڕێگەی پەیوەندی و ئەزموونەکانییەوە، سەرپەرشتی بەشی ئەرشیفی ناوەندەکە دەکات.
بەدران دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری دەزگای ئاراس بووە کە گەورەترین دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردستان بوو. هەروەها دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی (AK News) بووە، کە ئاژانسێکی هەواڵیی سەربەخۆ بووە لە عێراق. ئەوکاتەی وەک ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاریدەکرد، چەندین بەرنامەی تایبەتی کولتووریی بۆ پاڵپشتی هونەرمەندان و نووسەرانی هەرێمی کوردستان دامەزراند.

محەممەد فاتح بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی کوردستانە بۆ هونەر و کولتوور. وەک پیشەگەرێک لە بوارەکانی کولتوور و توێژینەوە و یاسادا کاریکردووە.
محەمەد بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کارگێڕی بازرگانی و یاسا لە زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی بەدەستهێناوە. ئەو کاتەی هێشتا خوێندکاری زانکۆ بوو، بەهۆی ئاستە باشەکەیەوە لە بواری یاسادا توانی ببێتە یەکێک لە نوێنەرانی تیمی زانکۆی ئەمریکی لە پێشبڕکێی یاسایی نێودەوڵەتی مووت کۆرت لە واشنتن.
محەممەد پێشتر وەک توێژەر و وەرگێڕی ئەدەبیی لە کەشکۆڵ کاری کردووە. پاش خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆی ئەمریکی، لە قەتەڕ درێژە بە خوێندنی ماستەر دەدات لە بواری دیراساتی ئیسلامیی لە زانکۆی حەمەد بن خەلیفە.

فاتح ڕێبەر خەلیل وەک کارمەندی پەیوەندییەکان لە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور کاردەکات. فاتح خوێندکاری بەشی ئابووری و داراییە لە زانکۆی کوردستان لە هەولێر، پێشتریش لە بواری بەڕێوەبردن و ڕێکخستندا لە ئەمێریکان کۆرنەری زانکۆی کوردستان کاریکردووە. لە ئێستادا، وەک بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان، کار لەسەر داڕشتنی پەیوەندی پیشەیی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و کولتووری و هونەرییەکانی دیکە دەکات و وەک نوێنەری ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور لە کۆبوونەوە و بۆنە و کۆنفرانسەکاندا بەشداری دەکات

مارینا ڤۆندریچ یاریدەدەری جێبەجێکاری ناوەندی کوردستانە بۆ هونەر و کولتوور. سەرپەرشتی کاری ڕۆژانەی ناوەندەکە و دروستکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکات.
لە ساڵی ٢٠١٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە شوێنەوار و زمانە کلاسیکییەکان لە کۆلێژی هانتەر لە شاری نیویۆرک بەدەستهێناوە، بڕوانامەی ماستەر لە شوێنەوارناسی لە زانکۆی کامبریج تەواو کردووە. ئەزموونی لە دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی میراتی کولتووری لە دەرەوەی وڵات و پڕۆژە شوێنەوارییەکاندا هەیە لە ئیتاڵیا و تورکیا.

ڕێکان عومەر بەرپرسی بەشی ژمێریاری ناوەندی کوردستانە بۆ هونەر و کولتوور. ڕێکان کار لەسەر ڕێکخستنی بودجە و پلانی دارایی ناوەندەکە و نووسینی ڕاپۆرت دەکات.
پێش کاری ئێستای، ڕێکان ئەزموونێکی باشی وەرگرتووە لە وردبینیکردنی دارایی لە کۆمپانیای ئێرنست و یۆنگ. لە هەمان کاتیشدا ڕێکان کار بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی کۆمەڵەی ژمێریارانی بڕوانامەدار (ACCA) دەکات. لەپاڵ ئەمانەشدا، ڕێکان خاوەنی بڕوانامەی خوێندنی زمانی ژاپۆنییە لە زانکۆی کیۆ. ڕێکان بەکالۆریۆسی لە زانستی کارگێڕی بازرگانی لە زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی بەدەستهێناوە.


