خەڵاتەکانی قەلات: پێشبڕکێی تەلارسازی لەلایەن KCAC
وردەکاریەکانی پێشبڕکێیەکە
ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور خۆشحالە بە ڕاگەیاندنی خەڵاتی قەڵات، کە پێشبڕکێیەکی ساڵانەیە و ئامانجی ئەو تەلارسازانەیە کە خولیایان بۆ تەلارسازی کوردی هەیە. تەوەری یەکیەمین خەڵاتی ساڵانەی قەڵات، دووبارە خەیاڵ داڕێشتنەوەیە بۆ میراتی تەلارسازیی کوردی. ئەم پێشبڕکێیە بانگهێشتی قوتابیانی تەلارسازی، دەرچووانی تەلارسازی یاخود تەلارسازەکان دەکات بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەکانیان کە بە تایبەتی بۆ ئەم پێشبڕکێیە دروستکرابێ، یاخود پڕۆژەیەکی سەربەخۆی خۆیانبێت و لەگەڵ مەرجەکانی ئەم پێشبڕکێیە بگونجێت. ئامانجی ئەم پێشبڕکێیە بیرکردنەوەیە لە تەلارسازی کوردی بە شێوەیەکی داهێنەرانە و ژینگە دۆستانە کە ئامانجی بەردەوامیە، و دڵنیا بوون لە پاراستنی بۆ داهاتوو.
چاوەڕوان دەکڕێت بە چەندین گۆشەنیگای جیاوازەوە بیربکەنەوە لە داڕشتنەوەی میراتی کوردی. پڕۆژە پێشکەشکراوەکان دەکرێت پێکبێن لە نۆژەنکردنەوەیەکی داهێنەرانە بۆ شوێنە دیار و کەلەپووریەکانمان وەکو بازاڕی قەیسەری، و داڕێشتنەوەی خانووی کۆنی کوردی بە شێوەیەکی هاوچەرخ، پارکی شوێنەواری یاخود شوێنەوارەکان، یاخود نەخشەیەکی پێشکەوتوو و نوێگەرانە بە لە چاوگرتنی میراتی کوردی. بیرۆکەی ئەم پڕۆژانەیی کە پێشکەشدەکرێن دەکرێت دەربارەی هەر شوێنەکی کەلەپووری بن لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
ئەم پێشبڕکێیە بە دوای ئەو بیرۆکانە دەگەڕێت کە تێگەیشتن و گرنگی پێدانیان هەیە بۆ کولتوور و کەلەپووری کوردی لە پاڵ بەهرە و شارەزاییان لە تەلارسازی. بەشداربووەکان هاندەدرێن کە بیرۆکەی نوێی تەلارسازی لەگەڵ نەریتی کۆن تێکەڵبکرێن بە لە چاوگرتنی دیزاینێکی ژینگە دۆست، و دروستکردنی کەشێک کە یەک دەگرێتەوە لەگەڵ میرات و کەلەپووری کوردی.
خەڵاتەکان
لە مەراسیمێکی تایبەتدا ڕێز لە سێ کاندیدی براوە دەگیرێت و بەرپرسانی حکومەت و کەسایەتییە گشتیەکان و بڕیاردەرانیش ئامادە دەبن. هەر کاندیدێکی براوە خەڵاتی ٢٥٠٠ دۆلار وەردەگرێت. جگە لەوەش، کاندیدە براوەکان بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پانێڵی تایبەتی تەلارسازی ناوەندەکەمان و هەڵدەبژێردرێن بۆ هاوکاریکردن لە پڕۆژەکانی داهاتووی تەلارسازی لە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور.
مەرجەکانی بەشداریکردن
بەشداربووەکان دەبێت قوتابی یاخود دەرچووی بەشەکانی ئەندازیاری بن. تکایە ئاگاداربن کە بەشداریکردن بۆ هەموو قوتابیانی تەلارسازی یاخود دەرچووی نوێی تەلارسازی یان تەلارسازەکانە. هەر بەژداربوویەک دەبێت پڕۆژەی تایبەت بەخۆی هەبێت و بە تەنیا بێت. پڕۆژەکە دەشێت بیرۆکەیەکی نوێ بێت یاخود پڕۆژەیەک بێت کە لەگەڵ مەرجەکان بگونجێت.
پێشکەشکردنی بابەتەکان
پڕۆژەکە دەبێت پێکبێت لە پێشکەشکردنی باسێک لەسەر پڕۆژەی پێشنیارکراوی خۆیان (سنوردارە تا ١٠٠٠ وشە) لەگەڵ ٤ بۆ ٦ نەخشەی پێشکەشکردن بە شێوەیی ئاسۆیی لەسەر تەختە لەگەڵ هێڵکێشی (سکێچ)، ڕێندەر، وێناکردن، پلان، بەش، بەرزایی، دیاگرام و/یان ئامرازەکانی تر کە هاوکاری بکات لە جوانتر پێشکەشکردنی بیرۆکەی پڕۆژەکە.
جۆری پێشکەشکردن بە پێی سروشتی پرۆژەکە دەگۆڕێت. بەشداربوان دەتوانن لەم پۆلێنکاریانەی خوارەوە بابەتەکان پێشکەش بکەن؛ مەرج نیە ناوەڕۆکی پێشکەشکراو تەنها لەم پۆلێنکاریە سنووردار بکرێن.
.دیمەنی شوێنەکە: دیاگرامێک کە شوێنی ئێستا پیشان دەدات و چۆن پڕۆژە پێشکەشکراوەکە لە ناویدا دروست دەکرێت و جێبەجێ دەکرێت
وێنەی بەرەوپێشبردنی بیرۆکەکە: زنجیرەیەک لە هێڵکێشانە گرینگەکان، دیاگرامەکان، و ڕوون کردنەوەی وێنەی کە پەرەپێدانی بیرۆکەکە پێشان .دەدەن
وێنەی کارپێکردن و بەرەوپێشبردن: ئەگەر پڕۆژە پێشکەشکراوەکە لە نزیک شوێنێکی مێژوویدا بێت، ئێمە حەز دەکەین کۆمەڵێک وێنە و هێڵکاری ببینین کە تیشک دەخەنە سەر کێشەکانی دۆخی ئێستای بینایەکە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی، لەگەڵ زانیاری زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی پلاندانان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.
پلان و بەشە گشتگیرەکان: زنجیرەیەک لە پلان و وردەکاریەکان کە ڕێکخستن و مەودای کەشەکە پێشان دەدەن. ئەمەش پێویستە وێنەی جیاواز لەخۆ بگرێت، چ ناوخۆی چ دەرەکی، بۆ نیشاندانی کواڵیتی ئەو شوێنانەی کە دیزاین کراون.
ڕەچاوکردنی ژینگە و کەش و هەوا: هەر ستراتیژیەک یان ڕێبازێکی تەلارسازی کە بۆ بیناسازی و ژینگە دۆستی بەکاربێت، لەوانەش کارای وزە، بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێنەوە، ژینگە دۆستن و مەودای بەکارهێنانی زۆرە، و زیادکردنی پانتای سەوزای. ئەمەش دەکرێت لە ڕێگەی دەستنیشانکردنی ئەو کەرەستانە بێت کە دەبنە هۆی پاراستنی پڕۆژەکە بۆ ماوەیەکی درێژ.
وێناکردنی پڕۆژەکە: کۆمەڵێک هێڵکاری یان ڕێندەر کە گوزارشت لە لێکدانەوەی تەلارساز دەکات بۆ دیزاینەکە. ئەم وێناکردنە پێویستە پەیوەندیان لەگەڵ دەورەبەرەکەیدا نیشان بدەن کە چۆن دیزاینەکە بیرۆکە پێشکەشکراوەکە بەرەو پێش دەبات.
توانایی و بنیاتنانی پڕۆژەکە: هەرچەندە ئەم پێشبڕکێیە جەخت دەکاتەوە لەسەڕ ڕێبازێکی دیاریکراوی تەلارسازی، بەڵام ئێمە گرینگی بە بیرۆکەکانی بەشداربوانمان دەدەین کە چ شتێکیان پێویستە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، و گەورەترین بەربەستەکانیان چین. ئەمەش دەکرێت لە شێوەی دیاگرام یان وێناکردنەوە و هێڵکێشان دەبێت.
لینکی پێشکەشکردن: کلیک لێرە بکە