دەرفەتی کار بۆ بەشی دیجیتاڵکردن

ته‌مموز 24 2024
دوا مۆڵەت:

ئێمە بەدوای خوێندکارێکی زانکۆدا دەگەڕێین کە بە وردەکارییەوە کاربکات و خۆشەویستی پاراستنی مێژوویی هەبێت بۆ ئەوەی وەک مەشقکەرێک (ئینتێرن) لە بەشی ئەرشیڤ پەیوەندی بە تیمەکەمانەوە بکات. ڕۆڵەکە بریتی دەبێت لە سکانکردنی وێنەی مێژوویی و کتێب و بەڵگەنامە و دەستنووسەکان. وەکو مەشقکەرێک لە بەشی ئەرشیڤ، تۆ دەبیتە بەشێک لە تیمێکی کەسانی بە جۆش و خرۆش کە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کاردەکەن بۆ دیجیتاڵکردنی کتێبخانەی تایبەتی و گشتی. ئەم ڕۆلە ڕاپۆرت دەداتە سەرپەرشتیاری دیجیتاڵکردن.

ئەرکەکان پێکدێن لە:

– یارمەتیدان لە جێگیرکردنی کەلوپەلەکانی دیجییتاڵکردن
– ئامادەکردنی ناوەڕۆکێکی فیزیکی بۆ پرۆسەی وێنەگرتن
– دیجیتاڵکردنی بەڵگەنامە مێژووییەکان بە بەکارهێنانی ئامێری جۆراوجۆر
– ئەنجامدانی ئەرکە بنەڕەتییەکانی ڕێکخستنی فایل
– بەرپرسیارەتی تر کە سەرپەرشتیاری دیجیتاڵکردن بە پێویستی بزانێت.

ئەو کاندیدانەی ئارەزوومەندن بۆ ئەم ڕۆڵە، دەتوانن سیڤی یاخود پوختەیەک لەسەر خۆیان بۆ ئیمەیڵی information@kcac.org بنێرن. تکایە لە هێڵی بابەتەکەدا “مەشقکەری دیجیتاڵکردن” بنووسن.

ئەم ڕۆڵە دەتوانرێت بۆ یەکەی/کرێدیتی زانکۆ بەکاربهێنرێت.