ئانا زامێکا بەڕێوبەری بەشی پڕۆژە هونەرییەکانە لە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور. ئانا بە کارکردن لەگەڵ هونەرمەندی جیاوازدا ئەو پڕۆژانە بەڕێوەدەبات کە پشتگیری جۆراو جۆری هونەرمەندی ناوخۆیی دەکات.
ئانا دەرهێنەر و نووسەر و بەرهەمهێنەری فیلمە و لە فیلمەکانیدا کار لەسەر نەهێشتنی هێڵی جیاکەرەوەی نێوان ڕاستی و خەیاڵدا دەکات. فیلمەکانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا نمایشکران و زیاتر لە چل خەڵاتی بەدەستهێناوە. خەڵاتی فیلمی ئەوروپی بۆ باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریی ئەوروپی ساڵی ٢٠١٧ و خەڵاتی هەفتەی ڕەخنەگرانی فێستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆی وەرگرتووە بۆ یەکەمین فیلمی بە ناوی (کۆمینیۆن). ئەم فیلمە لە پاڵێوراوانی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریی ئۆسکاردا بوو لە ساڵی ٢٠١٩. ئانا لەئێستادا کار لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی دووەمی دەکات.
ئانا لە زانکۆی هارڤارد و کۆلێژی دارتمۆس و زانکۆی ڕوتگێرز لە ئەمریکا وانەی لەبارەی فیلمی بەڵگەنامەیی وتۆتەوە. ئەندامی ئەکادیمیای فیلمی ئەوروپی و ئەکادیمیای فیلمی پۆڵەندییە و لە ساڵی ٢٠٢١دا بەشداری پرۆگرامی هونەرمەندانی دادبوو لە بەرلین، ئێستا لە نێوان هەولێر و ماڵەکەی لە کێوی بیالۆڤیزا لە پۆڵەندا هاتوچۆدەکات.