ئەلیسا بۆلەر ئیلیۆت خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی ڤاندەربیڵت و زانکۆی سوانی. ئیدیتەر و شاعیر و وەرگێڕە و لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو کچەکەی لە کەناری ڕۆژهەڵاتی مێریلاند دەژی. ئەلیسا مامۆستای بواری نووسینە و وانەی بە ئاست و تەمەنی جیاوازی خوێندکاران وتۆتەوە. کارەکانی لە گۆڤاری پێدێستاڵ، ئێزرا، زە شکسپیر ستاندارد، ئێن ئاڕ تی بڵاوبۆتەوە و بەم نزیکانەش کارێکی نوێی لە فۆتنۆتدا بڵاودەبێتەوە. لە ناوەندی کوردستان، وەک ئێدیتەری وەرگێڕانی چێشتی مجێوری هەژار موکریانی بۆ سەر زمانی ئینگلیزی کاری کردووە.