ئەوین ئاسۆ سەرپەرشتیاری بەشی ئەرشیفی دیجیتاڵییە لە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور. ئەوین بە وردی کار لەسەر بە دیجیتاڵکردنی کەرەستە و بەرهەمی جۆراو جۆر دەکات بۆ پاراستنی بەرهەمە مێژووییەکان بەپێی ئەو بەهایانەی کە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور پابەندە پێی، بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای دیجیتاڵکردن و پەیڕەویکردنی ستانداردی بەرز و شایستە. 

 

ئەوین خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە خوێندنی نێودەوڵەتی و بازرگانیی لە زانکۆی ئەمریکی عێراق لە سلێمانی. ئەو چەندین ئەزموونی ڕێکخراوەیی هەیە و چالاکانە ئاگاداری ڕەوت و تەکنیکە نوێیەکانە بۆ کاری ئەرشیف و پاراستن و دۆکیۆمێنتکردن.