باراڤ بارزانی دامەزرێنەر و سەرۆکی ناوەندی کوردستانە بۆ هونەر و کولتوور
ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور ئامانجی گۆڕانکاری گەورەیە لە بواری کولتووری لە کوردستاندا لە ڕێگەی تێگەیشتن لە میراتی کولتووریی ئەم ناوچەیە لەسەر ئاستی جیهانیی و بۆ پێشکەشکردنی دیدێکی ڕەسەن و یەکگرتووی کوردستان بە هۆی کولتوور و هونەرە زیندووەکەیەوە لە دەرەوەی دابەشبوونە سیاسییەکان.
ناوەندی کوردستان هەوڵدەدات لە ڕێگەی میدیەمی جۆراوجۆرەوە کەرەستە و بەرهەمی ئەم کولتوورە بخاتە بەردەست، لەوانەش ئەرشیف، فۆتۆی ڕۆژنامەوانی، فیلم، و پێشانگە؛ ئەمەش ناوەندێک پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشنایی بە کولتووری کوردستان.
ئەم ڕێکخراوە هی گەلی کوردستانە، موڵکی هەموومانە لە کوردستاندا، بەرهەمی کوردستانە و پێشکەشە بە کوردستان و جیهان.
ئەم بەرهەمانە تەنها کاری ئێستا نین، بەڵکو میراتی هەموو تاکێکە کە لە ژێر ئەم ئاڵایەدا کاری کردووە و ئێستا هەڵگری ئەم ئاڵایەیە بەرەو داهاتوو.