شێنێ محەمەد وەرگێڕە لە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور و کاری لەسەر وەرگێڕانی ژیاننامەی شاعیر و وەرگێڕی ناوداری کورد، هەژار موکریانی کردووە. شێنێ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی تەواو کردووە و بڕوانامەی مەستەری لە وەرگێڕانی ئەدەبی لە زانکۆی ئایۆوا وەرگرتووە. وەک ئێدیتەری گۆڤاری (ئێکسچەینجس) تایبەت بە وەرگێڕانی ئەدەبیی کاری کردووە. لە کۆمەڵێک گۆڤار و ڕۆژنامەی ئەدەبیی ئەمریکیی و کوردیدا کارەکانی بڵاوکردۆتەوە.