قەندیل بێستون، وەرگێڕ لە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور. کارەکەی بریتییە لە زمانسازی لە کوردیی ناوەندیدا، لەپێناو گەشەدان بە فەرهەنگێک کە توانستی هزرسازی نوێی ڕۆشنبیری هەبێت، ئەمەیش بەرمەبنای سۆنگەکانی ڕاڤەزانی و مێژووی کەلتووری. لەڕێی نووسین و وەرگێڕانی لێکۆڵینەوە-بنەما، گەشە بە سۆنگەیەکی زانینزانی (ئیپستمۆلۆژی) دەدات لەنێو بەستێنی مێژووی کەلتووریی کورد و میزۆپۆتامیا.