لێنا کنێژیڤیچ کارمەندی کتێبخانەیە و لە واشنتۆن دی سی دەژی. وەک ڕاوێژکاری بەشی ئەرشیف لە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور پێداچوونەوە بۆ میتاداتا و هێشتنەوەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەکات. کارەکانی ئێستای بریتین لە کۆکردنەوەی داتا لە پڕۆژەی تایبەت بە گەشەپێدانی نێودەوڵەتییەوە بۆ ناو کۆگایەکی دیجیتاڵی. لە ڕابردوودا، ماڵپەڕی بۆ ڕێکخراوێکی قازانج نەویست دروست کردووە کە لەگەڵ کەسانی نابینا و کەم بینا لە باشووری ئەفریقا کاردەکات، کتێبخانەی ئۆنلاینی تایبەت بە خانەی بەساڵاچوان دروستکردووە، لەگەڵ ئەرشیفی دیجیتاڵی بۆ کتێبخانەی بێنسۆنی ئەمریکای لاتین لە زانکۆی تەکساس. لینا لە ساڵی ٢٠١٩ بڕوانامەی ماستەری لە توێژینەوەی زانیاری لە زانکۆی میشیگان وەرگرتووە.