ڕێبین حەوێزی کارمەندی بەشی ئەرشیفە لە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور. ڕێبین خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کشتوکاڵی و وەک پسپۆڕی زانیاری و تەکنیکاری کۆمپیوتەر کاری کردووە. بە تەواوکردنی خولێکی ڕاهێنان لەلایەن تیمێک لە پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بە میوانداری ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور، ئێستا ڕێبین بە وردی کار لەسەر ئەرشیفکردن و تۆمارکردنی زانیاری تەواو و پێویست دەکات بەپێی ستانداردە جیهانییەکانی زانستی کتێبخانە.